گرنگترین مانشێتەکان

نێرده‌ى تایبه‌تى تڕه‌مپ سه‌ردانى هه‌ولێر و به‌غداد ده‌كات گرنگ

نێرده‌ى تایبه‌تى تڕه‌مپ سه‌ردانى هه‌ولێر و به‌غداد ده‌كات

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (7-12-2019) سه‌رچاوه‌یه‌ك باسیكردووه‌ ، جیمیس جیڤرى نێره‌ى دۆناڵد تڕه‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش و دۆسییه‌ى سوریا ، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدادیش ده‌كات ، له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكى باڵاى ناوچه‌كه‌ش كۆده‌بێته‌وه‌ .
له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا ، ئه‌مڕۆ جیمیس جیڤرى نێرده‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ باڵاكانى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ به‌ر له‌وه‌ى سه‌ردانى به‌غداد بكات .
بڕیاڕیشه‌ له‌ به‌غداد ، نێرده‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراقى كۆبێته‌وه‌ و گفتوگۆ له‌ سه‌ر دۆخى تایبه‌تى به‌غداد و شاره‌كانى تر و خۆپیشاندانه‌كان بكرێت .

 

داڕشتنه‌وه‌ : هیوا قادر