گرنگترین مانشێتەکان

چه‌مچه‌ماڵ.. نوسینگه‌ى پاسپۆرت ده‌كرێته‌وه‌ گرنگ

چه‌مچه‌ماڵ.. نوسینگه‌ى پاسپۆرت ده‌كرێته‌وه‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان ره‌زامه‌ندى نیشانداوه‌ بۆ كردنه‌وه‌ى نوسینگه‌ى پاسپۆڕتى چه‌مچه‌ماڵ و ، له‌ ئێستادا شوێنى كردنه‌وه‌ى نوسینگه‌كه‌ دیاریكراو و پێویستى به‌ سه‌ردانى لێژنه‌ى هونه‌رى حكومه‌تى ئیتحادى هه‌یه‌ بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر گونجاوى شوێنه‌كه‌ى .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پاسپۆرتى سلێمانى له‌ رایگه‌یاند :" به‌ هه‌وڵى به‌ڕێوه‌به‌رى پارسپۆرتى سلێمانى و قائیمقامى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ ، له‌ كۆتاییدا وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان بڕیاردا به‌ كردنه‌وه‌ى نوسینگه‌ى پاسپۆرت له‌ قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ " .
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ " كردنه‌وه‌ى ئه‌م نوسینگه‌یه‌ كارئاسانییه‌ بۆ هاوڵاتیانى چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌ و گونده‌كانى ده‌وره‌به‌رى ، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ شوێنى دانیشتنى خۆیان ببنه‌ خاوه‌نى پاسپۆرت " .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پاسپۆرتى سلێمانى روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ ،" ره‌زامه‌ندى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیش هه‌یه‌ بۆ كردنه‌وه‌ى نوسینگه‌كه‌ " ، دوپاتیكردووه‌ته‌وه‌ " له‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوى كردنه‌وه‌ى نوسینگه‌كه‌ له‌ چه‌مچه‌ماڵ ، پێویستى به‌ سه‌ردانى لێژنه‌یه‌كى هونه‌رى ده‌بێت ، كه‌ له‌ به‌غداده‌وه‌ سه‌ردانى شوێنه‌كه‌ بكات ، بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر گونجاوى شوێنه‌كه‌ " .

 

داڕشتنه‌وه‌ : هیوا قادر