گرنگترین مانشێتەکان

پله‌كانى گه‌رمى به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رچاو روو له‌ نزمبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن گرنگ

پله‌كانى گه‌رمى به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رچاو روو له‌ نزمبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

ده‌زگاى كه‌شناسى هه‌رێمى كوردستان پێشبینیكردووه‌ ، سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه‌ (8-12-2019) پله‌كانى گه‌رمى نزمبوونه‌وه‌ى زیاتر به‌ خۆیانه‌وه‌ ببینن ، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بارانبارین له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت .
ده‌زگاى كه‌شناسى رایگه‌یاندووه‌ ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (7-12-2019) رێژه‌ى بارانبارین له‌ سنورى باشور و رۆژئاواى كارگێرى گه‌رمیان زیاتر ده‌بێت ، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ ، به‌ لێزمه‌ بارانده‌بارێت و هه‌وره‌تریشقه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌بێت .
باسى له‌وه‌شكردووه‌ ، هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ هه‌موو ناوچه‌كانى ترى هه‌رێمى كوردستان بارانبارین به‌ شێوه‌ى پچڕپچڕ و مامناوه‌ند به‌رده‌وام ده‌بێت ، روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ ، تاكو كاته‌كانى شه‌و ناوچه‌ شاخاوییه‌ به‌رزه‌كان به‌فربارین ده‌یانگرێته‌وه‌ .
سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌واى سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه‌ش دووپاتیكردووه‌ته‌وه‌ ، پله‌كانى گه‌رما له‌ رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رچاو روو له‌ نزمبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌رى به‌فربارین له‌ هه‌موو ناوچه‌كان كراوه‌ ده‌بێت .

 

داڕشتنه‌وه‌ : هیوا قادر