گرنگترین مانشێتەکان

د.شێركۆ جه‌وده‌ت: خواردنى موچه‌ى سێ مانگى ئه‌مساڵ به‌رده‌وامیدانه‌ به‌ سته‌مى رابردوو گرنگ

د.شێركۆ جه‌وده‌ت: خواردنى موچه‌ى سێ مانگى ئه‌مساڵ به‌رده‌وامیدانه‌ به‌ سته‌مى رابردوو

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نیه‌ كه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان قه‌رزار بێت، ده‌شڵێت: پاشه‌كه‌وتى موچه‌ سته‌مێكى ئاشكرا بوو له‌ میلله‌ت، بۆیه‌ خواردنى موچه‌ى سێ مانگى ئه‌مساڵ دیسان به‌رده‌وامیدانه‌ به‌و سته‌مه‌.

د.شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو به‌ دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌ى راگه‌یاند: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نیه‌ كه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان قه‌رزار بێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌ش حكومه‌ت پاكتاوى دارایی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان ناكات.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: پاشه‌كه‌وتى موچه‌ سته‌مێكى ئاشكرا بوو له‌ میلله‌ت، بۆیه‌ خواردنى موچه‌ى سێ مانگى ئه‌مساڵ دیسان به‌رده‌وامیدانه‌ به‌و سته‌مه‌، ئه‌و هۆكارانه‌شى ده‌یكه‌نه‌ بیانوو بۆ ره‌وایه‌تیدان به‌و سته‌مه‌ هیچى له‌ شوێنى خۆیدا نیه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و مافه‌ى خه‌ڵكى بگێڕێته‌وه‌و كۆتایی به‌و سته‌مه‌ بهێنێت.

فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌ چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ یاساى چاكسازى كه‌ پێشكه‌شى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كردووه‌، وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وت، بڕگه‌یه‌كى ته‌رخانكردووه‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ى موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان.