گرنگترین مانشێتەکان

وتەبێژی یەكێتی رۆژى كۆنگره‌ى حزبه‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات گرنگ

وتەبێژی یەكێتی رۆژى كۆنگره‌ى حزبه‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند: بڕیاری سازكردنی كۆنگرەی چوارەمی حزبەكەیان لە 21ی ئەم مانگەدا، كۆتا بڕیارە و لەو وادەیەدا رێكیدەخەن.

ئەمڕۆ 5-12-2019 دوای كۆتاییهاتنی كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی، لەتیف شێخ عومەر بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن وتی: ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاری داوە رۆژی 21ی ئەم مانگە كۆنگرەی چوارەم ببەسترێت و هەموو ئامادەكاریەكان تا ئەوكاتە تەواوبكرێن.

وتیشی: هەر لەسەرەتای كۆبونەوەكەوە جەختكراوەتەوە لەسەرئەوەی كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاری كۆمیتەی سەركردایەتییە و دەگیرێت، بەڵام لەبەرئەوەی لیژنەی ئامادەكاریی كۆنگرە لەڕووی لۆجیستییەوە هەندێك كاتی پێویستە، بۆیە بڕیاردرا 21ی ئەم مانگە كۆنگرەكە ببەسترێت، دوای ئەوەی لیژنەی باڵای ئامادەكاری كۆنگرە و دەزگای هەڵبژاردن دڵنیایانكردینەوە، كە ئەوەندە كاتیان پێویستە بۆئەوەی ئامادەكاریە لۆجیستییەكان و هەڵبژاردنی مەڵبەندەكان ئەنجامبدەن.

وتەبێژی یەكێتی جەختیكردەوە، كە ئەوە دوایین بڕیاری حزبەكەیانە لەسەر بەستنی كۆنگرە و لەو وادەیەدا سازی دەكەن.