گرنگترین مانشێتەکان

وه‌زیرى كاره‌با: كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ده‌درێته‌ كه‌رتی تایبه‌ت گرنگ

وه‌زیرى كاره‌با: كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ده‌درێته‌ كه‌رتی تایبه‌ت

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: كێشه‌ی گه‌وره‌ی سێكته‌ری كاره‌با سوته‌مه‌نییه‌، له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان سێكته‌ری كاره‌با بده‌ن به‌ كه‌رتی تایبه‌ت، ده‌شڵێت،تا ئێستا 72 هه‌زار پێوه‌ری زیره‌ك دانراون، دانانی ئه‌و پێوه‌ره‌ له‌سه‌دا 80ی كێشه‌ی كاره‌با چاره‌سه‌ر ده‌كات.

كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح، وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ-ی راگه‌یاندوه‌: كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئێمه‌ نه‌بونی سوته‌مه‌نییه‌ نه‌وه‌ك به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با،له‌ هه‌رێمی كوردستان 14 وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با هه‌یه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان بڕی شه‌ش هه‌زار و 737 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنن، ئه‌وه‌یشی كه‌ ئێستا بۆ خه‌ڵك دابین ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌ ساڵی 2019دا،بڕی سێ هه‌زار و 155 مێگاوات كاره‌بایه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌ ئێستادا 12 یه‌كه‌ كار ناكه‌ن به‌هۆی نه‌بونی سوته‌مه‌نییه‌وه‌ كه‌ هه‌ر یه‌كێكیان بڕی 125 مێگاوات به‌رهه‌م ده‌هێنێت،واتا ئێستا به‌رهه‌مهێنانی زیاتر له‌ هه‌زار و 600 مێگاوات كاره‌با راوه‌ستاوه‌ به‌هۆی نه‌بونی سوته‌مه‌نییه‌وه‌،هه‌ر سێ وێستگه‌ی ماس، كار،قه‌یوان پێویسته‌ بڕی پێنج هه‌زار و 500 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م بهێنن كه‌ وێستگه‌ی ماس بڕی چوار هه‌زار،وێستگه‌ی كار هه‌زار، هه‌روه‌ها وێستگه‌ی قه‌یوان 500 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م بهێنن.