گرنگترین مانشێتەکان

لەسەر موچە پاشەكەوتكراوەكان، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو وه‌ڵامى وه‌زیرى دارایی ده‌داته‌وه‌ گرنگ

لەسەر موچە پاشەكەوتكراوەكان، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو وه‌ڵامى وه‌زیرى دارایی ده‌داته‌وه‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان وەڵامی لێدوانەكەی وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم دەداتەوەو ڕایدەگەیەنێت: حكومەتی هەرێم هەشت موچەی تەواو و 34 موچەی پاشەكەوتكراو قەرزارە.

د.شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاندووە: حكومەتی هەرێم 12 موچەی ساڵی 2016ی بە پاشەكەوتكراوی دابەش كردوەو 11 موچەی ساڵی 2017ی بە پاشەكەوتكراوی دابەشكردوەو 11 موچەی ساڵی 2018شی بە پاشەكەوتكراوی دابەش كردووە، كە دەكاتە 34 موچەی پاشەكەوتكراو.

هەروەها ووتیشی: ساڵی 2015 حكومەتی هەرێم چوار موچەی موچەخۆرانی دابەش نەكردوەو ساڵی 2017ش یەك موچەی تەواوەتی دابەش نەكردوەو لە ساڵی 2019ش وا سێ موچەی تەواوەتی دابەش ناكات، وە كۆی موچە دابەشنەكراوەكان بە تەواوەتی دەكاتە هەشت موچەی تەواوەتی.

ئەمڕۆ وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕیگەیاند: حكومەتی هەرێم هەشت موچەی موچەخۆران قەرزارە.