گرنگترین مانشێتەکان

په‌رله‌مان ناوی پڕۆژه‌ یاسای زیاده‌ڕۆكانی گۆڕی بۆ زیاده‌ڕۆكار گرنگ

په‌رله‌مان ناوی پڕۆژه‌ یاسای زیاده‌ڕۆكانی گۆڕی بۆ زیاده‌ڕۆكار

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

پەرلەمانی‌ کوردستان بەدەنگی‌ 74 پەرلەمانتار بڕیاریدا پڕۆژەیاسای‌ زیادەڕۆیی بکرێتە زیادەڕۆکار و هه‌موار كرایه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، پەرلەمانی‌ کوردستان لە دانیشتنی‌ ئەمڕۆیدا کە یەکێک لە تەوەرەکانی‌ پرسی‌ زەوییە بێتاپۆکان بوو، تیایدا بە دەنگی‌ 74 پەرلەمانتار بڕیاریدا ناوی پڕۆژ یاسای‌ زیادەڕۆیی بکرێتە "زیادەڕۆکار"، ئەوکەسەشی‌ زەوییەکەی‌ بەناودەکرێت وەک سودمەند ئەژماردەکرێت لەلایەن حکومەتەوە.

هاوكات کۆی گۆڕانکاریەکان کە سەرۆکی هەرێم داوای کردبوو لە پرۆژەی یاسای تاپۆکردنی زەویە زیادەڕۆییەکان چاکسازی‌ تیاداكراوەو، بە دەنگی 74 پەرلەمانتاریش گۆڕانکارییەکان پەسەندکراون.

دوای ئەنجامدانی گۆڕانکارییەکان لە پرۆژە یاسای تاپۆ کردنی زەویە زیادەرۆییەکان، پێویستە لەسەر سەرۆکی هەرێم یەکسەر واژوی لەسەر بکات و حکومەتیش جێ بەجێ ی بکات، گەڕاندنەوەی یاساکە جارێکی تر بۆ پەرلەمان قبوڵ نەکراوە