گرنگترین مانشێتەکان

هۆشدارى ده‌درێت.. شه‌پۆلێكى به‌فر و باران هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌ گرنگ

هۆشدارى ده‌درێت.. شه‌پۆلێكى به‌فر و باران هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند: بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و بارانێکی زۆریش بەڕێوەیە لە شارەکانی هەرێم.

لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: سبەینێ ثيَنج شەممە ٥-١٢-٢٠١٩ هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەیری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و پێشبینی بارینی بەفر دەکرێت لە ناوچە شاخاوی و ناوچە سنورییەکان.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە باران و هەورە بروسکە هەموو هەرێم دەگرێتەوە کاریگەریەکانی کوشووهەوا لە رۆژی هەینی زیاتر دەبێت و لە رۆژی شەممە کەمدەبێتەوە.