گرنگترین مانشێتەکان

ناحیه‌ى سنونێ.. هاوڵاتیانى ئێزدى گله‌یی له‌ نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى ده‌كه‌ن

ناحیه‌ى سنونێ.. هاوڵاتیانى ئێزدى گله‌یی له‌ نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى ده‌كه‌ن

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

ماوه‌ى چوار ساڵه‌ ناحیه‌ى سنونێ له‌سنورى قه‌زاى شنگال له‌ژێر ده‌ستى داعش ده‌رهێنراوه‌ به‌ڵام تا ئێستا خزمه‌تگوزارى پێویستى بۆ دانیشتوانى ئه‌و ناوچه‌ی كه‌زۆربه‌ى له‌پێكهاته‌ى ئێزدین دابین نه‌كراوه‌،دانیشتوانى ناحیه‌ى سنونێ گله‌یی له‌هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم وعێراق ده‌كه‌ن كه‌ له‌ڕووى خزمه‌تگوزارى گرنگى به‌ناوچه‌كانیان نادرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سنونێ بۆ سپێده‌ ده‌ڵێت: له‌خزمه‌تگوزارى وه‌ك پێویست بۆ ناحیه‌ى سنونێ دابین نه‌كراوه‌ وله‌نێوان حكومه‌تى هه‌رێم وحكومه‌تى عێراق هاوڵاتیان باجه‌كه‌ى ده‌ده‌ن.


ڤیدیۆ