گرنگترین مانشێتەکان

له‌سه‌ر مافە داراییەکانی پێشمەرگە روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت گرنگ

له‌سه‌ر مافە داراییەکانی پێشمەرگە روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

پسپۆرێك لە یاسای نێودەوڵەتی، مافە داراییەکانی پێشمەرگە روونده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت: ده‌بێت به‌غدا ڕاستەوخۆ مافە داراییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دابین بکات.

نایف شێخانی پسپۆر لە یاسای نێودەوڵەتی به‌ دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌ى راگه‌یاند: بە پێی یاسای نێودەوڵەتی و یاسای دەستوری دەوڵەتی عێراق لە ڕووی شێوەی پێکهاتنەوە دەوڵەتێکی فیدڕاڵی ئیتحادیە، تەنها دەوڵەتی ئیتحادی خاوەن کەسایەتی یاسایی نێودەوڵەتیە، بۆیە سەرپەرشتی هەموو هێزە چەکدارەکانی ئەکات بە پێی هەردوو یاساکە.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: پێشمەرگەی کوردستانیش بەشێکە لەو هێزه‌ی عێراق بۆیە هەموو مافە داراییەکانی دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی ئیتحادی مەرکەزی، بۆیە دەبێت حکومەتی هەرێم لە بودجەی کوردستاندا هەموو خەرجیەکانی پێشمەرگەی کوردستان جێبکاتەوە، یان دەبێت به‌غدا ڕاستەوخۆ مافە داراییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دابین بکات ئەمە یاسایە دەبێت جێبەجێ بکرێت و ڕێگە پێنەدراوە بۆ گفتوگۆ کردن و دانوسان .