گرنگترین مانشێتەکان

وەزارەتی ئەوقاف دەرکردنی جن و جادوو قەدەغە دەكات گرنگ

وەزارەتی ئەوقاف دەرکردنی جن و جادوو قەدەغە دەكات

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم وەڵامی داواکەیانی لەسەر دیاردەی دەرکردنی جن و جادوو لەلەشی مرۆڤ داوەتەوە.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی ئەوقاف، وەزارەتی ناوخۆ وەڵامی داونەتەوەو فەرمانی دەرکردووە و بڕیاری داوە دیاردەی دەرکردنی جن و ئەنجامدانی جادو و سیحر بە هەموو شێوەیەک قەدەغە بکرێت.

لە نوسراوەکەی وەزارەتی ئەوقاف-دا هاتبوو ماوەیەکە بەشێوەیەکی مەترسیدار دیاردەکە لە هەرێمی کوردستاندا بڵاوبووەتەوە و کاریگەری خراپیشی لەسەر هاوڵاتیان هەبووە.