گرنگترین مانشێتەکان

فراكسیۆنی یه‌كگرتوو پشتیوانی له‌ داواكاری قوتابیانی كۆلێژی یاسا له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات  گرنگ

فراكسیۆنی یه‌كگرتوو پشتیوانی له‌ داواكاری قوتابیانی كۆلێژی یاسا له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات 

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پشتیوانی لە داواكاری قوتابیانی كۆلێژی یاسا دەكات لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و بەڵێنی پێدان ئەوەی پێیان بكرێت بۆیان دەكەن.

دوێنێ سێشەممە 3/12/2019 د.ئیسماعیل سگێری جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان پێشوازی له نوێنەرانی‌ قوتابیانی قۆناغی پێنجەمی كۆلێژەكانی یاسا كرد لە هەرێمی كوردستان، داواكاری قوتابیانی كۆلێژی یاسا ئەوەبوو كە فراكسیۆنی یەكگرتوو پشتگیری پڕۆژەی سەندیكای یاساناسان بكات لەبارەی هەژماركردنی ئەو ساڵە زیادەی كە لە كۆلێژەكانی یاسا قوتابیان دەیخوێنن كە بریارە پرۆژەكە بێتە پەرلەمان.

لای خۆیەوە جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو بەخێرهاتنی گەرمی قوتابیانی كرد و پشتگری تەواوی بۆ داواكاری ئەو قوتابیانە دەربڕی.