گرنگترین مانشێتەکان

زانیارى له‌سه‌ر دواخستنى كۆنگره‌ى یه‌كێتى ئاشكرا ده‌كرێت گرنگ

زانیارى له‌سه‌ر دواخستنى كۆنگره‌ى یه‌كێتى ئاشكرا ده‌كرێت

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند: كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی کە بڕیارە رۆژی شەممە بەڕێوەبچێت، بەو خاوە خاوەی دەیبینین نیشانەی ئەوەیە بەداخەوە کۆنگرە دوادەكەوێت، بەڵام بە فه‌رمی هیچ لایەنێك راینەگەیاندوە.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند: هەرچەندە ئەو لە لیژنەكانی ئامادەكاری كۆنگرەی یەكێتیدا نیە، بەڵام "زۆر داكۆكیكارم لەسەر بەستنی كۆنگرە، هەروەها ئەوەی بیستومە بەداخەوە دوادەكەوێت، تاكو ئێستاش دڵنیانیم، چونكە هیچ لایەنێك بە رەسمی راینەگەیاندوە، كە دوادەكەوێت، هۆكارەكەشی نازانم و دەبێت لە برادەرانی تر بپرسن.

ئاماژەی بەوەشکرد: داوا لە هەمو برادەرانی یەكێتی دەكەم بەتایبەتی ئەوانەی سەرەوە كە بەڕاستی حەق نییە ئەوەندە لە كۆنگرە بترسن، چونكە بە راستی شتێك نییە ئەوەندە ترس گرتبێتنی كە نەتوانن پاش شەش ساڵیش كۆنگرە نەبەستن.


ڤیدیۆ