گرنگترین مانشێتەکان

ده‌رئه‌نجامى سه‌ردانى شاندى هه‌رێم بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاشكرا ده‌كرێت گرنگ

ده‌رئه‌نجامى سه‌ردانى شاندى هه‌رێم بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاشكرا ده‌كرێت

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق گەیشتوەتە دەرئەنجامی کۆتایی لە سەر پڕۆژەی بودجەی 2020.

بەپێی راگەیەنراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ شاندی حکومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ تایبەت بە پرسی بودجەی 2020 کۆبوەوە و وردەکاری ئەو رێککەوتنەیان خستەڕو، کە لە ژێر رێنمایی و بە چاودێری سەرۆکی حکومەت لە گەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق لە بارەی بودجەوە ئەنجامدراوە.

شاندی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا ئاماژەی بەوەکرد: حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق گەیشتوەتە دەرئەنجامی کۆتایی لە سەر پڕۆژەی بودجەی 2020، ئەوەش یەکەمجارە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قۆناخی سەرەتایی ئامادەکردنی رەشنووسی بودجەی فیدراڵ بەشدار بێت.

بەگوێرەی رێککەوتنەکە، هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا دەکات و لە بەرامبەردا پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2020 رەوانە دەکرێت