گرنگترین مانشێتەکان

په‌رله‌مانى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.. چوار ته‌وه‌ر تاوتوێ ده‌كرێت گرنگ

په‌رله‌مانى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.. چوار ته‌وه‌ر تاوتوێ ده‌كرێت

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

ڕۆژی چوار شەممەی ئەم هەفتەیە پەڕلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەك دەكات و جارێكی دیكە دەنگ دەدرێتەوە لەسەر یاسای تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان لە سنووری شارەوانیەكان، كە دوای ڕەتكردنەوەی لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە جارێكی دیكە بەدەستكاری كراوی دەنگی لەسەر دەدرێتەوە.

بەپێی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی پەڕلەمان، ڕۆژی چوار شەممە لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ كۆبوونەوەی ئاسایی پەڕلەمان ئەنجام دەدرێت.

بەرنامەی كارەكەش بەم شێوەیە دەبێت:

یەكەم: خستنەڕوو و دەنگدان لەسەر پێداچوونەوەی چەند ماددە و بڕگەكانی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2019 یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی لە سنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لە هەرێمی كوردستان-عیراق، كە بە بڕیاری ژمارە (4)ی ساڵی 2019ی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەسەر داوای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گەڕێندراوەتەوە بۆ پەڕلەمان، یەكەم بەرنامەی كار دەبێت.

دووەم: خوێندنەوەی یەكەمی پڕۆژە یاسای ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكارە عەقڵییەكان لە هەرێمی كوردستان-عیراق بەپێی حوكمی بڕگەی چوارەمی مادەی 80 و مادەی 81 و بڕگەی (یەكەم)ی مادەی 83 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەڕلەمانی كوردستان.

سێیەم: خستنەڕووی بیرۆكەی بەڕێز (لەنجە ابراهیم عبدالرحمن) پەیوەست بە بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی جیهانیی قوربانیانی جینۆساید، بەپێی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەكەم) لە ماددە (49)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەڕلەمانی كوردستان.

چوارەم: خوێندنەوەی دووەمی پێشنیازە یاسای (ڕێكلامی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان-عیراق) بەپێی حوكمی مادەكانی (87 و 88 و 89) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەڕلەمانی كوردستان.