گرنگترین مانشێتەکان

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى راپه‌ڕین به‌ هاتوچۆى سلێمانى ده‌به‌سترێته‌وه‌ گرنگ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى راپه‌ڕین به‌ هاتوچۆى سلێمانى ده‌به‌سترێته‌وه‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى راپه‌ڕین رایگه‌یاند ، له‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژى داهاتوودا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى راپه‌ڕین به‌ هاتوچۆى سلێمانى ده‌به‌سترێته‌وه‌ و چه‌ند مامه‌ڵه‌یه‌كیش بۆ هاوڵاتیان ئه‌نجامده‌ده‌ن .
له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كى فه‌رمى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى راپه‌ڕین هاتووه‌ و رایگه‌یاندووه‌ :" به‌ ماندووبوونى به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندان ، له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى راپه‌ڕین به‌ هاتوچۆى سلێمانى ده‌به‌سترێته‌وه‌ " .
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ " له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان چه‌ند مامه‌ڵه‌یه‌كى هاوڵاتیان راییده‌كرێت " ، روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ " هه‌ریه‌كه‌ له‌ مامه‌ڵه‌كانى گواستنه‌وه‌ى خاوه‌ندارییه‌تى و نوێكردنه‌وه‌ى ساڵانه‌ (سه‌نه‌وى ) و وه‌رگرتنى پێبژاردن و ، كردنى پێبژاردن به‌ قست ئه‌نجامده‌درێن " .

 

داڕشتنه‌وه‌ : هیوا قادر