گرنگترین مانشێتەکان

په‌رله‌مانتارێك : رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غداد تاكو نه‌چێته‌ چوارچێوه‌ى قانونه‌وه‌ ته‌نها مه‌ره‌كه‌بى سه‌ر كاغه‌زه‌ گرنگ

په‌رله‌مانتارێك : رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غداد تاكو نه‌چێته‌ چوارچێوه‌ى قانونه‌وه‌ ته‌نها مه‌ره‌كه‌بى سه‌ر كاغه‌زه‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكرایكرد ، تاكو ئێستا به‌غداد و هه‌ولێر نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن ، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد ، تاكو یاسای بودجه‌ى گشتى په‌سند نه‌كرێت هیچ رێككه‌وتنێك ناچێته‌ بوارى جێبه‌جێكردن .
هۆشیار عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامى لێژنه‌ى دارایى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند :" ئه‌وه‌ى له‌ نێوان شاندى دانوستانكارى هه‌رێم و شاندى به‌غداد به‌ڕێوه‌ده‌چێت رێككه‌وتن نیه‌ ، تاكو نه‌چێته‌ نێو یاساى بودجه‌وه‌ و ، یاساى بودجه‌ش جێبه‌جێ نه‌كرێت تاكو ناچێته‌ بوارى جێبه‌جێ كردن " .
ووتیشى :" له‌ عێراق پاره‌ له‌ رێگه‌ى یاساى بودجه‌ دیاریده‌كرێت و تایبه‌ت ده‌كرێت ، تاكو یاسى بودجه‌ى گشتى ساڵى 2020 په‌سند نه‌كرێت و داواكارییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان تێدا جێنه‌بێته‌وه‌ پێى ناوترێت رێككه‌وتن " .
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لێژنه‌ى دارایى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق روونیشیكرده‌وه‌ " ئه‌وه‌ى ئێستا له‌ میدیا و له‌سه‌ر زارى شاندى دانوستانكارى هه‌رێمیش باس ده‌كرێت راست نیه‌ ، ده‌كرێت پێى ووترێت "لێكتێگه‌یشتن " نه‌وه‌ك رێككه‌وتن " .
دووپاتیشیكرده‌وه‌ " كاتێك ئه‌بێته‌ رێككه‌وتن و ده‌چێته‌ بوارى جێبه‌جێكردن ، كه‌ له‌ یاسایى گشتى بودجه‌ى 2020 په‌سند بكرێت ، هه‌ر رێككه‌وتنێك تاكو نه‌چێته‌ چوارچێوه‌ى قانونه‌وه‌ ته‌نها مه‌ره‌كه‌بى سه‌ر كاغه‌زه‌ " .

 

داڕشتنه‌وه‌ : هیوا قادر