دیجیتاڵ میدیاى سپێده
راگه‌یاندنى هاتوچۆى گه‌رمیان رایگه‌یاند ، له ئه‌نجامى رووداوێكى هاتوچۆ كه به‌هۆى پێكدادانى دوو ئۆتۆمبێل بووه ، (9) هاوڵاتى برینداربوونه .
هاتوچۆى گه‌رمیان له روونكردنه‌وه‌یه‌كى فه‌رمى رایگه‌یاند :" شه‌وى رابردوو له‌سه‌ر رێگه‌ى كه‌لار - مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى (په‌روێزخان ) ، به‌هۆى پێكدادانى دوو ئۆتۆمبێل ، كه یه‌كێكیان بارهه‌ڵگر و ئه‌وه‌ى تریان مینى پاس بووه (9) كه‌س برینداربوونه " .
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه " دواى رووداوه‌كه به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى ، برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى ( شه‌هید هه‌ژار ) گواسترانه‌وه " ، روونیشیكردووه‌ته‌وه " له‌لایه‌ن تیمى هاتوچۆى گه‌رمیان لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه " .
داڕشتنه‌وه : هیوا قادر