دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه (2-12-2019) سادق عهتییهى كه‌شناسى عێراقى پێشبینیكردووه ، شه‌پۆڵ و بارستهیهكى ساردى جه‌مسه‌رى روو له چوار وڵات بكات له نێوانیان وڵاتى عێراقه ، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه ، بارانێكى به‌لێزمه ده‌بارێت و هه‌ندێك ناوچه به‌فر ده‌یگرێته‌وه .
له نوسینێك له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى "فه‌یس بووك " ، سادق عهتییهى كه‌شناسى به‌ناوبانگى عێراقى رایگه‌یاندووه :" له كۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه و سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو ، پێشبینى ده‌كرێت شهپۆڵێكى ساردى جه‌مسه‌رى روو له وڵاتانى عێراق و توركیا و كوێت و سعودیه بكات " .
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه " ئه‌م شه‌پۆڵه ساردییه بارستهیهكى زۆرى ساردى هه‌واى له‌گه‌ڵ ده‌بێت و ، هۆكارێكه بۆ نزمبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رمى " ، روونیشیكردووه‌ته‌وه " شهپۆڵێكى بارانبارین روو له ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ناوه‌ڕاستى عێراقیش ده‌كات ، له‌گه‌ڵ به‌فربارین له ناوچه شاخاوییه‌كانى شاره‌كانى سلێمانى و دهۆك و هه‌ولێر " .
داڕشتنه‌وه : هیوا قادر