گرنگترین مانشێتەکان

گه‌نجێكى كورد بانگهێشتى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا ده‌كرێت.. ئه‌وان نه‌هامه‌تییه‌كانى گه‌لى كورد ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆى خۆمان !

گه‌نجێكى كورد بانگهێشتى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا ده‌كرێت.. ئه‌وان نه‌هامه‌تییه‌كانى گه‌لى كورد ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆى خۆمان !

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

له‌لایه‌ن چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا بانگهێشتى كورده‌ كوردێك ده‌كرێت ، بۆ ئه‌وه‌ى گوێ له‌ داخوازى خۆى و چالاكوانان و نوسه‌رانى هه‌رێمه‌كه‌ى بگیرێت و ، ئه‌ویش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ كێشه‌ و نه‌هامه‌تییه‌كانى گه‌له‌كه‌ى له‌ په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا باسكرد .
ئه‌حمه‌د مه‌لا ساڵح ، ئه‌و كوڕه‌ كورده‌یه‌ كه‌ خه‌ڵكى شارۆچكه‌ى مه‌خمورى شارى هه‌ولێره‌ و ، به‌هۆى به‌هره‌ و تواناكانى و چالاكییه‌ مه‌ده‌نییه‌كانى له‌ وڵاتى ئه‌ڵمانیا ، له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى وڵاتى ئه‌ڵمانیا بۆ ماوه‌ى چوار رۆژ میوانى په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ ده‌بێت .
ئه‌و كوڕه‌ كورده‌ ، كه‌ كوڕى زاناى پایه‌بڵندى ئاینى (مه‌لا ساڵح )ى مه‌خمورییه‌ ، له‌ ئه‌كاونتى خۆى له‌سه‌ر میواندارییه‌كه‌یان له‌ په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا نوسیویه‌تى :" له‌سه‌ر بانگهێشت و داوه‌تنامه‌ى چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى وڵاتى ئه‌ڵمانیا ، له‌گه‌ڵ چه‌ند چالاكوان و نوسه‌ر و بیرمه‌ندانى هه‌رێمه‌كه‌مان ماوه‌ى چوار رۆژه‌ له‌ به‌رلینى پایته‌خت له‌سه‌ر ئه‌رك و گوژمه‌ى خۆیان میوانین " .
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ " له‌ په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا باسى نه‌هامه‌تى گه‌لى كوردمان كرد ، به‌ڵام ئه‌وان هۆكارى نه‌هامه‌تییه‌كان ده‌خنه‌ ئه‌ستۆى خۆمان " ، دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه‌ " ئه‌وان بڕوایان وایه‌ ئێمه‌ى كورد كه‌مته‌رخه‌مى زۆرمان هه‌یه‌ ده‌رهه‌ق به‌ خۆمان و دۆزه‌كه‌مان " .

 

داڕشتنه‌وه‌ : هیوا قادر