گرنگترین مانشێتەکان

سه‌رچنار ئه‌حمه‌د: سەرۆکایەتی هەرێم یاسای بەخاوەنکردنی زەوییه‌ زیادەڕۆكانى گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان گرنگ

سه‌رچنار ئه‌حمه‌د: سەرۆکایەتی هەرێم یاسای بەخاوەنکردنی زەوییه‌ زیادەڕۆكانى گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان

دیجیتاڵ میدیاى سپێده

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەویانەی زیادەڕۆییان لەسەرکراوە ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ په‌رله‌مان، په‌رله‌مانتارێكش له‌و باره‌یه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات.

سه‌رچنار ئه‌حمه‌د ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو و ئەندامی لیژنەی شارەوانی به‌ دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌ى راگه‌یاند: سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەویانەی زیادەڕۆییان لەسەرکراوە لەسنوری شارەوانیەکان بەهۆی چەند تێبینیەکەوە گەڕاندەوە بۆ پەڕلەمان، کەبەپێی مادەی 94 ی پەیرەوی ناوخۆی پەڕلەمان ئاراستەی کرابوو بەمەبەستی دەرچواندنی.

وتیشى: ئەوەی لەسەر پەرلەمانە دوای گەڕاندەوەی یاساکە بیکات ئەمەیە، پەڕلەمان بەپێی مادەی 95 ی پەیرەوی ناوخۆ دەبێت لیژنەی تایبەتمەند لەماوەی 15 ڕۆژدا ڕاپۆرتی خۆی بنوسێت پاشان لەیەکەمین دانیشتنی دوای تەواوکردنی ڕاپۆرتەکە، دێتە ناو پەڕلەمان و بڕیاری پەرلەمان لەو بارەوە یەکلاکەرەوە دەبێت،یان ڕای سەرۆکی هەرێم وەردەگیرێت و ڕاپۆرتی لیژنەی تایبەتمەند تاوتوێ دەکرێت یان پەڕلەمان بەدەنگی زۆرینەی ئەندامان پێداگری لەسەر ڕای خۆی دەکات و ئەم جارەش ڕای پەڕلەمان ڕەتناکرێتەوە، وە سەرۆکی دیوانی سەرۆکاییەتی هەرێمیش دەتوانێت ئامادەی دانیشتنەکە ببێت.