گرنگترین مانشێتەکان

له‌سه‌ر كاره‌باى به‌رده‌وام، وه‌زاره‌تی كاره‌با روونكردنه‌وه‌ ده‌دات گرنگ

له‌سه‌ر كاره‌باى به‌رده‌وام، وه‌زاره‌تی كاره‌با روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

دیجیتاڵ میدیاى سپێده

وه‌زاره‌تی كاره‌باى هه‌رێم ناوى ئه‌و فه‌رمانگانه‌ ئاشكرا ده‌كات، كه‌ پێویسته‌ كاره‌باى به‌رده‌وامیان هه‌بێت.

وه‌زاره‌تی كاره‌باى هه‌رێم له‌ نوسراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌: بڕیاردرا به‌بڕینی كاره‌بای به‌رده‌وام ته‌نیا به‌ پێدانی كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ ( نه‌خۆشخانه‌ حكومییه‌كان و پرۆژه‌كانی ئاو و فرۆكه‌خانه‌كان و بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم و فه‌رمانگه‌ی پاسه‌پۆرت و كارتی نیشتمانی و گرتوخانه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی خاڵه‌ سنوورییه‌كان).

له‌فه‌رمانه‌ وه‌زارییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌با به‌رپرس ده‌بن له‌ هه‌بوونی هه‌ر كاره‌بایه‌كی به‌رده‌وام و ئه‌و شوێنانه‌ی ناویان له‌فه‌رمانه‌ وه‌زارییه‌كه‌دا نه‌هاتووه‌ ده‌بێت به‌زووترین كات كاره‌بای به‌رده‌وامیان ببڕدرێن.