گرنگترین مانشێتەکان

شەپۆلێكی بارانى به‌لێزمه‌ ده‌بارێت.. هۆشدارى ده‌درێت

شەپۆلێكی بارانى به‌لێزمه‌ ده‌بارێت.. هۆشدارى ده‌درێت

دیجیتاڵ میدیاى سپێده

كەشناسی هه‌رێم رایدەگەیەنێت: شەپۆلێكی بارانبارینی بەلێزمە ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و كەركوك دەگرێتەوەو پێشبینیش دەكرێت تا 50 ملم باران ببارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە ئاگادارییەكدا هۆشداری دەدات لەو شەپۆلی بارانبارینەی رودەكاتە ناوچەكانی هەرێم، دەڵێت: شەپۆلێكی باران بارینی بەلێزمە لەسەعات 12ی ئەمشەوەوە روو لەناوچەكانی باشورو باشوری رۆژهەڵاتی هەرێم دەكات، بەتایبەت باشورو باشوری رۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و باشورو باشوری رۆژهەڵاتی پارێزگای كەركوك دەكات و سەعات 12ی شەوی سبەینێ دوو شەممە كۆتایی دێت.

كەشناسی راشیگەیاند: پێشبینی دەكرێت ئاستی باران بارین لەو ناوچانە لەنێوان (30 بۆ 50 ملم) بێت و رۆژی سێشەممە شەپۆلەكە كۆتایی دێت.