گرنگترین مانشێتەکان

ئەندامانی کوردى لیژنەی دارایی: موچە بە دور دەگرین لە هەموو ململانێیەکی سیاسی گرنگ

ئەندامانی کوردى لیژنەی دارایی: موچە بە دور دەگرین لە هەموو ململانێیەکی سیاسی

دیجیتاڵ میدیاى سپێده

ئەندامانی کورد لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنن: وەک ساڵی رابردو یەکدەنگ و یەکدەست داکۆکی لە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەن و موچە بە دور دەگرن لە هەمو ململانێیەکی سیاسیی و ئابوری نێوان هەولێر و بەغداد.

ئەمرۆ یەکشەممە، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نوێنەرە کوردەکانی لیژنەی دارایی بەمەبەستی دانانی ستراتیژێک بۆ چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ رەشنوسی یاسای موازەنە کۆبونەوە.

کۆکبون لەسەر ئەوەی پێکەوە و بە یەکگرتویی داکۆکی لە موچەی فەرمانبەران و پشکی هەرێم بکەن و بەدوری بگرن لە هەمو جۆرە ململانێیەکی سیاسیی.