گرنگترین مانشێتەکان

هاوڵاتیانى هه‌رێم: ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق زیانی بۆ كورد ده‌بێت

هاوڵاتیانى هه‌رێم: ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق زیانی بۆ كورد ده‌بێت

دیجیتاڵ میدیاى سپێده

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد. هاوڵاتیان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌زیان بۆ كورد ناوده‌بن.

په‌یامنێری سپێده‌ له‌چایخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر له‌خه‌ڵكی ناو چایخانه‌كه‌ ده‌پرسێت ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی باشه‌ یان خراپ بۆ كورد.

هاوڵاتیان ده‌ڵێن: عه‌بدولمه‌هدی پیاوێكی تێگه‌یشتوو بوو له‌كێشه‌كانی كورد تێده‌گه‌یشت سه‌رده‌می ئه‌و بۆ كورد باش بوو هێزه‌ عێراقیه‌كان هه‌رخۆیان هێنایان وهه‌رخۆشیان دۆخه‌كه‌یان وا لێكرد ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ بۆ كورد زیانى ده‌بێت.


ڤیدیۆ