گرنگترین مانشێتەکان

ته‌ندروستى كوردستان ژماره‌ى دووچاربووانى نه‌خۆشى ئایدزى ئاشكراكرد گرنگ

ته‌ندروستى كوردستان ژماره‌ى دووچاربووانى نه‌خۆشى ئایدزى ئاشكراكرد

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ (1-12-2019) ، كه‌ هاوكاته‌ به‌ رۆژى جیهانى نه‌خۆشى ئایدز ، وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ى دووچاربووانى نه‌خۆشى ئایدزى له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاشكراكرد ، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد ، هه‌زاران پشكنینى نه‌خۆشییه‌كه‌ بۆ هاوڵاتیان ئه‌نجامدراوه‌ .
د.سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ، له‌ رۆژى جیهانى نه‌خۆشى ئایدز رایگه‌یاند :"ئه‌مساڵ له‌ هه‌رێمى كوردستان (41) حاڵه‌ى نوێ له‌ دووچاربوون به‌ نه‌خۆشى ئایدز تۆماركراون " .
وه‌زیرى ته‌ندروستى روونیشیكرده‌وه‌ " ته‌نها دوو كه‌س له‌و حاڵه‌ته‌ نوێیانه‌ خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانن ، 39 حاڵه‌تى تر كه‌سانى بیانى بوونه‌ " ، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد " له‌ هه‌رێمى كوردستان (350) هه‌زار پشكنین به‌ گشتى بۆ هاوڵاتیان ئه‌نجامدراون " .
به‌ پێى ئامارى پارساڵى (2018)ـى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستانیش ، شه‌ش حاڵه‌تى نوێ تۆماركرابوون ، له‌گه‌ڵ 23 حاڵه‌تى تر كه‌ هاوڵاتى بیانى بووبوون و ره‌وانه‌ى وڵاته‌كانى خۆیان كرابوونه‌وه‌ .

 

داڕشتنه‌وه‌ : هیوا قادر