گرنگترین مانشێتەکان

شه‌پۆڵێكی باران بارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ گرنگ

شه‌پۆڵێكی باران بارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی وبومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای ده‌كات كه‌پێشبینی ده‌كرێت دوو سبه‌ی شه‌پۆڵێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌.

له‌به‌شێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: رۆژی چوارشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ری درێژبوونه‌وه‌ی نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریایی ناوه‌راست سه‌ره‌تا بارانبارین له‌سنووری پارێزگای دهۆك وناوچه‌ شاخاوییه‌كانی ده‌ستپێده‌كات پاشان له‌كاته‌كانی شه‌ودا كاریگه‌ریه‌كه‌ی درێژ ده‌بێته‌وه‌ بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه‌مان.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: پێشبینی ده‌كرێت بڕی دابارین له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر وسلێمانی به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ردوو پارێزگاكه‌ له‌سه‌رووی مام ناوه‌ند ده‌بێت ، به‌فربارینیش له‌سه‌ر لوتكه‌ی شاخاوییه‌ سنووریه‌كان ده‌بارێت وخێرای باش ده‌گاته‌ سه‌رووی 15كم له‌ كاتژمێرێكدا.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ بۆ چوارشه‌ممه‌وه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان پله‌كانی گه‌رما (3-5) پله‌ نزم ده‌بێته‌وه‌ و رۆژی هه‌ینی كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه‌ به‌لاوازی له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ .