گرنگترین مانشێتەکان

له‌ هه‌فته‌ى داهاتوو دابه‌شكردنى موچه‌ى ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت گرنگ

له‌ هه‌فته‌ى داهاتوو دابه‌شكردنى موچه‌ى ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایكردووه‌ ، له‌ رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ى داهاتوو دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ رایگه‌یاندووه‌ ، سبه‌ى پێنج شه‌ممه‌ موچه‌ى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دابه‌شده‌كرێت ، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ " رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ى داهاتوو موچه‌ى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى دابه‌ش ده‌كرێت .
باس له‌وه‌شكراوه‌ " رۆژى دوو شه‌ممه‌ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و كه‌مئه‌ندامان دابه‌ش ده‌كرێت " .
جێگه‌ى باسه‌ ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ (13-11-2019) نۆره‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بوو بۆ ئه‌وه‌ى موچه‌كانیان وه‌ربگرن .

 

داڕشتنه‌وه‌ : هیوا قادر