گرنگترین مانشێتەکان

كه‌شوهه‌واى سبه‌ینێ راگه‌یه‌نرا گرنگ

كه‌شوهه‌واى سبه‌ینێ راگه‌یه‌نرا

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

لەبارەی سبه‌ى سێ شه‌مه‌ سێشەممە 21 ى ئازارى 2017، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینی دەكات بەهۆی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی توركیاوە، ئاسمانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك نیمچە هەور بێت، بەڵام نمە بارانی پچڕ پچڕیش لەئارادا دەبێت. بەڵام ئاسمانی كەركوك هەر نیمچە هەور دەبێت.

سەبارەت بە پلەكانی گەرماش، پێشبینی دەكرێت رۆژی سێشەممە بەمشێوەیە بێت:

*هەولێر: نزمترین 7، بەرزترین 15
*سلێمانی: نزمترین 8، بەرزترین 12
*دهۆك: نزمترین 7، بەرزترین 15
*كەركوك: نزمترین 9، بەرزترین 16