گرنگترین مانشێتەکان

مەڵبەندی سلێمانی یەكگرتوو بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە پەیامێك بڵاو دەكاتەوە گرنگ

مەڵبەندی سلێمانی یەكگرتوو بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە پەیامێك بڵاو دەكاتەوە

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

مەڵبەندی یەكی سلێمانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە پەیامیك بڵاو دەكاتەوە و پیرۆزبایی ساڵی نوێی كوردی لەسەرجەم پێشمەرگە و بنەماڵەی شەهیدان و برینداران وهەمووكوردو كوردستانییەك دەكات .

لەبەشێكی پەیامەكەدا ئەوەش هاتووە" هاونیشتمانیان هەموودەزانین ئێمە لەكاتێكدا ئەم یادە نەتەوەیی یە گەورە دەكەینەوە ، كەكوردستانی باشوور بۆچەند ساڵێكە بەقەیرانێكی سیاسی و ئابووریدا تێدەپەڕێت . ئەم قەیرانەش رۆحی نەتەوایەتیمانی ئازارداوەو بۆبەشێكی بەرچاوی هاووڵاتیانی خۆشەویستی ئێمەش بۆتە سەرچاوەی نەبوونی و كەم دەستی و كەم توانایی لەپركردنەوەو دەستەبەركردنی پێویستی یە بنەرەتیەكانی ژیان وگوزەران. كەئەوەش داوادەكات چەژنەپیرۆزە و نەورۆزانەی سەركردە سیاسی و حیزبی یەكان و ئەوانەی چارەنووسی ئەم بەشە لەخاكی كوردانیان كەوتۆتە دەست تەنها بەزارەكی و وەكو خەڵكی تر نەبێت ، بەڵكو مژدەو كرانەوەی نوێ‌ راگەیەنن ، دەستی ئاشتی و برایەتی بۆیەكتر درێژبكەن و دەرگای نوێ‌ بەڕووی گەلەكەماندا بكەنەوە."


دەقی پەیامەكە:
پەیامی مەڵبەندی یەكی سلێمانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
گەلی سەربەرزی كوردستان
هاووڵاتیانی شارەخۆشەویستەكەمان و دەورووبەری
خوشك و برایان ئەندامان ولایەنگرانی یەكگرتوو
كوردستانیان ، لەهەر كوێ هەن سڵاوتان لێ بێت وجەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردیتان پیرۆز. ئەم بۆنەیە پێش هەمووكەس لەپێشمەرگە گیان لەسەر دەستەكانی سەنگەرەكانی بەرگریكردن لەكوردستان و بنەماڵەی شەهید و برینداران پیرۆز. پیرۆز لەهەمووكوردو كوردستانییەك، كەدڵی بەخۆشەویستی بۆ خاك و گەل لێ‌ دەدات و، دژە بەستەم و زۆرداری و ناعەدالەتی ، لەهەر بەرگێك و لەژێر هەرناو ناو نیشانێكدابێت.
هاونیشتمانیان هەموودەزانین ئێمە لەكاتێكدا ئەم یادە نەتەوەیی یە گەورە دەكەینەوە ، كەكوردستانی باشوور بۆچەند ساڵێكە بەقەیرانێكی سیاسی و ئابووریدا تێدەپەڕێت . ئەم قەیرانەش رۆحی نەتەوایەتیمانی ئازارداوەو بۆبەشێكی بەرچاوی هاووڵاتیانی خۆشەویستی ئێمەش بۆتە سەرچاوەی نەبوونی و كەم دەستی و كەم توانایی لەپركردنەوەو دەستەبەركردنی پێویستی یە بنەرەتیەكانی ژیان وگوزەران. كەئەوەش داوادەكات چەژنەپیرۆزە و نەورۆزانەی سەركردە سیاسی و حیزبی یەكان و ئەوانەی چارەنووسی ئەم بەشە لەخاكی كوردانیان كەوتۆتە دەست تەنها بەزارەكی و وەكو خەڵكی تر نەبێت ، بەڵكو مژدەو كرانەوەی نوێ‌ راگەیەنن ، دەستی ئاشتی و برایەتی بۆیەكتر درێژبكەن و دەرگای نوێ‌ بەڕووی گەلەكەماندا بكەنەوە.
ئەوەی مایەی دڵخۆ شیشە بۆگەلی ئێمە ، هاوڵاتیانی خۆشەویست سەرەڕای هەمووئەو قەیرانانە دەستیان لەژیان بەرنەداوە و بەبۆنەی نەورۆزەوە خۆشی دەگێڕن و زۆربەیان رۆژێكی جیاواز بەسەر دەبەن كەئەوەش بەرهەمی تێكەڵ بوونی ئەو هەستە موسوڵمانێتی و كوردەواریە پاكەیە كە نا ئومێدی یەكی واناناسێ‌ ، مرۆڤ دووچاری رەشبینی و خەمۆكی بكات و دەست لەژیان وهیوابوون بەخوداو دواڕۆژ یكی ڕوون بەربدات پەروەدگاریش یاربێت بەسەر زۆربەی كێشەكاندا سەردەكەوین خوا حەزكات ئەو رۆژانەی داهاتوو لەسەر ئاستی كوردستانی باشوور و پارچەكانی تری كوردستان و بەڵكو گەلانی ناوچەكە ، لەكەش و هەوایەكی پڕ لەهیوابەخشترو خۆشتردا دەكەینەوە . گەرچی مەڵبەندی یەكی سلێمانی یەكگرتوو لەڕابردوودا بەئاگر كردنەوە لەبەردەم بارەگای مەڵبەندا ئەم یادەی كردەوە ، ئەم ساڵ ئەم مەشخەڵی پیرۆزبایی یە پێشكەش بەئەندامان و لایەنگرانی یەكگرتوو و هاووڵاتیانی خۆشەویستی سلێمانی دەكات و هیوای نەورۆزێكی ئارام و خۆشی و سەرەتایی قۆناغێكی نوێ‌ ی ژیان بۆهەموو لایەك دەخوازین .
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان
مەڵبەندی یەك/ سلێمانی
20/3/2017