گرنگترین مانشێتەکان

لەبارەی رفاندنی مامۆستا ئاینییەكە ئاسایش رونكردنەوە دەدات

لەبارەی رفاندنی مامۆستا ئاینییەكە ئاسایش رونكردنەوە دەدات

شەوی رابردوو له‌ ناو مزگه‌وتێكی‌ شارۆچكه‌ی‌ حاجیاوا مامۆستایه‌كی‌ ئایینی‌ له‌لایه‌ن هێزێكی‌ نه‌ناسراوه‌وه‌ ده‌ڕفێندرێت، لەم بارەیەوە ئاسایشی راپه‌ڕین رونكردنەوە دەدات.

شه‌وی‌ رابردو دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ نوێژی‌ خەوتنان، مامۆستایه‌كی‌ ئایینی‌ له‌ ناو مزگه‌وتی شێنێی ‌ شارۆچكه‌ی‌ حاجیاوای‌ سه‌ر به‌قه‌زای‌ رانیه‌ له‌لایه‌ن هێزێكی‌ نه‌ناسراوه‌وه‌ رفێنرا.

شایه‌تحاڵێكی‌ روداوه‌كه‌ كە ئو كاتە لە مزگەوت بووە رایگه‌یاند: ئه‌وان له‌گه‌ڵ مامۆستا ئاینییه‌كه‌ خه‌ریكی‌ قورئان خوێندن بون له‌پڕ كۆمه‌ڵێك چه‌كدار هاتون‌ و چاوی مامۆستیان بەستووە و دەستیان كەلەپچەكردووە مامۆستا ئاینییه‌كه‌یان بردوه‌.
شایەتحاڵەكە وتیشی‌: ئه‌و هێزه‌ ناوی‌ چه‌ند ده‌زگایه‌كی‌ ئه‌منیان هێناوه‌ و دواتر خۆیان به‌ ئاسایش ناساندوه‌.

هاوڵاتییانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ش ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن ماوه‌ی‌ دوو ساڵه‌ مامۆستا مه‌لا سدیق عومەر له‌مزگه‌وته‌كه‌یان پێش نوێژ و وتارخوێنه ‌و هیچ كێشه‌ و گرفتێكی‌ له‌گه‌ڵ كه‌سدا نه‌بوه‌.

لەم بارەیەوە حەیدەر سەعید به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ راپه‌ڕین رایگه‌یاند: نازانن ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌ڵیكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و مزگه‌وته‌ و مامۆستا ئاینییه‌كه‌ی‌ رفاندوه‌ كێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ راپه‌ڕین وتیشی: لە ئێستادا له‌ هه‌وڵی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ و چاره‌نوسی‌ مامۆستا ئاینییه‌كه‌دان.