گرنگترین مانشێتەکان

وەزارەتی پێشمەرگە له‌ باره‌ى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه‌ هۆشدارى ده‌دات گرنگ

وەزارەتی پێشمەرگە له‌ باره‌ى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه‌ هۆشدارى ده‌دات

بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، هەر هێزێك لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە لە هەرێمی كوردستاندا دروست بكرێت، ڕەتی دەكەنەوەو پێویستە حكومەتی هەرێمیش ڕێگری لێ بكات.

عەمید (هەڵگورد حیكمەت) بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، وەزارەتەكەی و هێزی پێشمەرگە تاكە مەرجەعی سەربازییە لە هەرێمی كوردستان و بە شێوەیەكی یاسایی و لەلایەن پەرلەمانەوە بۆتە یاساو ئەمەش پاڵپشتییە بۆ هێزی پێشمەرگە، بۆیە دروستكردنی هەرهێزێكی دیكە لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە، كارێكی نایاساییەو پێویستە حكومەتی هەرێم لەبارەیەوە هەڵوێستی هەبێت.

ناوبراو ووتیشی، ئەوان وەك وەزارەتی پێشمەرگە بەهەموو شێوەیەك ڕەتی دەكەنەوەو پێیان وایە ئەمە یەكێكە لەو هەوڵانەی بۆ دروستكردنی كێشەو گرفت بۆ هەرێمی كوردستان لە ئێستاو داهاتوودا دەدرێت، بۆیە پێویستە ڕێگریان لێ بكرێت و ڕێ بەدروستكردنیان نەدرێت.

عەمید (هەڵگورد حیكمەت) بۆ ماڵپەری پارتی باسیش لەوەدەكات، دەبێ ڕێگری لە دروستبوونی هەرهێزیكی دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە، بە هەربیانوێك، لە هەرێمی كوردستاندا بكرێت، چونكە تاكە هێزی یاسایی هەرێمی كوردستان هێزی پێشمەرگەیەو دەبێ هەر هێزی پێشمەرگەش بێت.