گرنگترین مانشێتەکان

كه‌شوهه‌واى رۆژى نه‌ورۆز راگه‌یه‌نرا گرنگ

كه‌شوهه‌واى رۆژى نه‌ورۆز راگه‌یه‌نرا

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

له‌رۆژانی نه‌ورۆزدا هه‌رێمی كوردستان به‌ كه‌شێكی ناسه‌قامگیردا تێپه‌ڕ ده‌بێت‌و كه‌شناسی هه‌رێمیش ئاشكرایده‌كات، له‌مساڵدا زۆرترین رێژه‌ی باران بارین له‌ سلێمانی تۆمار كراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی ‌و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ به‌ كه‌شێكی باراناوی‌و ناسه‌قامگیردا تێده‌په‌ڕێت‌و هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه‌و كه‌ركوك زۆرترین ڕێژه‌ی باران بارینیان لێ تۆمار ده‌كرێت.

به‌پێی راپۆرتی كه‌شناسی هه‌رێم، له‌مساڵدا زۆرترین ڕێژه‌ی باران بارین له‌سنوری پارێزگای سلێمانی تۆمار كراوه‌و گه‌یشتووه‌ته‌ زیاتر له‌ 441 ملیم، هاوكات كه‌مترین ڕێژه‌ش له‌سنوری پارێزگای كه‌ركوك بووه‌ كه‌ 194 پۆینت 8 ملیم بووه‌.