گرنگترین مانشێتەکان

ئەمڕۆ تیروپشک بۆ ناوی حاجیانی هەرێم ئەنجامدەدرێت گرنگ

ئەمڕۆ تیروپشک بۆ ناوی حاجیانی هەرێم ئەنجامدەدرێت

 

کاروان ستونی بەرپرسی ڕاگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێم ڕایگەیاند، کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٩ی ئازاری ٢٠١٧، تیروپشک بۆ ناوی حاجیانی هەرێم ئەنجامدەدرێت.

ناوبراو ڕاشی گه‌یاند تیروپشکەکە لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بەرامبەر زانکۆی جیهان لە هەولێر ئەنجامدەدرێت.

 نزیکەى مانگێک لەمەوپێش وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ناوی زیاتر لە ٨٦ هەزار کەسی بڵاوکردەوە، کە لە هەرێمی کوردستاندا ناویان تۆمارکردوە بۆ بەجێهێنانى فەریزەی حەج.