گرنگترین مانشێتەکان

پێدانى كاره‌باى نیشتیمانى زیاد ده‌كات گرنگ

پێدانى كاره‌باى نیشتیمانى زیاد ده‌كات

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: چاوەڕواندەکرێت لەپشووی نەورۆزدا کارەبای زیاتر بەھاووڵاتیان بدرێت.

سیروان محەمەد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی لە کارەبای گشتی سلێمانی رایگەیاندووە :"بۆ لابردنی سەرە محاویلە لەسەر گەڕەکەکان، تائێستا بڕیاری کۆتایی نەدراوە، بەڵام لەئێستادا لابردنی سەرە محاویلە پەیوەندیدارە بەڕەوشی کەشوھەواوە".

لەوبارەیەوە بە تۆڕی هەواڵی سلێمانیی راگەیاندووە کە ئەگەر کەشوھەوا جێگیربێت و خواست لەسەر بەکارھێنانی کارەبای نیشتیمانی کەمببێتەوە، ئەوە سەرە محاویلەش لەسەر گەڕەکانی شار ھەڵدەگیرێت".

لەبارەی پێدانی کارەبای نیشتمانیشەوە بۆ ڕۆژانی پشووی نەورۆز، سیروان محەمەد ڕوونیکردۆتەوە کە بەھیچ شێوەیەک بەرنامەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بەھاووڵاتیان کەم ناکرێتەوەو گۆڕانکاریی تێدا ناکرێت".

وتوشێتی: "بەوپێیەی ڕۆژانی جەژن بەشێکی زۆر لە دوکان و بازاڕەکانی شار دادەخرێن و کارناکەن، کارەبای نیشتیمانی کەمتر بەکاردەھێندرێت، بۆیە ئەوکات بڕە کارەبایەکی زیاتر بۆ وێستگەکان دەگەرێتەوە، بەگوێرەی میکانیزمێکی گونجاو ئەو کارەبایە بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەشدەکرێتەوەو ھەوڵدەدرێت بڕە کارەبای نیشتیمانی زیاتر بدرێتە ھاووڵاتیان".