گرنگترین مانشێتەکان

پێشبینى بارینی به‌فر ده‌كرێت

پێشبینى بارینی به‌فر ده‌كرێت

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ شه‌ممه‌ 18 ئازارى 2017، ئەگەری بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکانى سلێمانى و هەولێر هەیە.

کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌:" بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١١ پلە ونزمترینیش ٦ پلە دەبێت، لە سلێمانیش بەرزترین پلە ١٠ دەبێت و نزمترینیش ٥ پلە دەبێت، لە دهۆکیش بەرزترین پلە ١٠ پلە دەبێت و نزمترینیش ٤ پلە، هەروەها لە کەرکوکیش ١١ پلە بە ٨ دەبێت ".