گرنگترین مانشێتەکان

چەكی پارەی گەنمی جوتیاران رەوانەی هەرێم كرا

چەكی پارەی گەنمی جوتیاران رەوانەی هەرێم كرا

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

جێگری سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: چەكی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم ڕەوانەی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كراوە.

مامۆستا غەریب پێنجوێنی جێگری سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان، ڕایگەیاند: چەكی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە پارێزگاكانی هەرێم و بڕی 56 ملیار و 200 ملیۆن دینار تەرخان كراوە.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد:" ئەم چەكەی ئێستا ڕەوانەی پارێزگاكانی هەرێم كراوە هی پارەی گەنمی ساڵی 2016 جوتیارانە ".

جێگری سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان بۆ كوردیو ئەوەشی خستەڕوو: لە ئایندەیەكی نزیكدا پارەكە ڕەوانەی بانكەكانی هەرێمی كوردستان دەكرێت و بەسەر جووتیاراندا دابەش دەكرێت.

جێگای ئاماژە بۆكردنە بەگوێرەی بڕیارێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێویستە حكومەتی ناوەند لە ماوەی یەك مانگدا سەرجەم شایستە داراییەكانی جوتیاران بۆ ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 خەرج بكات.