گرنگترین مانشێتەکان

داوا له‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌كرێت پاڵێوراوی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له‌ ماوه‌ی 15 رۆژدا یه‌كلابكاته‌وه‌ گرنگ

داوا له‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌كرێت پاڵێوراوی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له‌ ماوه‌ی 15 رۆژدا یه‌كلابكاته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ژێر فشاری خۆپشیانده‌رانی عێڕاق عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێڕاق ده‌ستی له‌ كاركێشایه‌وه‌ داوا له‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌كرێت پاڵێوراوی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له‌ ماوه‌ی 15 رۆژدا دیاری بكات.

محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق نوسراوێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆمار كراوه‌و تێیدا هاتوه‌، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كه‌ له‌ رۆژی 29-11-2019 پێشكه‌شی كردبو، قبوڵكراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، به‌ پشتبه‌ستن به‌ ماده‌ی 76 ی ده‌ستور داواتان لێده‌كه‌ین، له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا پاڵێوراوی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران دیاری بكه‌ن.

دوای ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێڕاق ئێستا  ئه‌و پۆسته‌ چۆڵه‌ و به‌شێوه‌ی كاربه‌ڕێكه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌برێت.

فۆتۆگەلەری

View the embedded image gallery online at:
http://speda.net/index.php/news/iraq/48998#sigProGalleria06a0dee456