گرنگترین مانشێتەکان

سائیرون سازش لە مافی دیاریکردنی کاندیدی سەرۆك وەزیرانى عێراق ده‌كات گرنگ

سائیرون سازش لە مافی دیاریکردنی کاندیدی سەرۆك وەزیرانى عێراق ده‌كات

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

هاوپەیمانی سائیرون نامەیەکی ئاڕاستەی د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کرد و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو، هاوپەیمانی سائیرون سازش لە مافی دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات، کە بەپێی دەستور وەک گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی مافی ئەوەی هەیە کاندید پێشکەشی سەرۆک کۆمار بکات.

هاوپەیمانی سائیرون لەنامەکەدا ئاماژەی بەوەکردوە، گەل مافی دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان هەیە، "ئەو کاندیدەی دڵخوازی گەل بێت دەبێتە کاندیدی ئێمەش.

نامەکە کەلەلایەن نەبیل تەرەفی سەرۆکی کوتلەی سائیرون لەپەرلەمانی عێراق واژکراوە و بەرواری ئەمڕۆ لەسەرە، داوایکردوە لەکاتی دەستنیشانکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران رچاوی ئەو داوایەی لیستی سائیرون بکرێت کە نایەوێت کاندیدی هەبێت بۆ پڕکردنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران.