گرنگترین مانشێتەکان

پێشنیارێك له‌لایه‌ن سونه‌كان بۆ پڕكردنه‌وه‌ى شوێنى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌كرێت گرنگ

پێشنیارێك له‌لایه‌ن سونه‌كان بۆ پڕكردنه‌وه‌ى شوێنى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌كرێت

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ (2-12-2019) ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پێشنیاریكرد ، له‌ شوێنى عادل عه‌بدولمه‌هدى كه‌سێكى جگه‌ له‌ پێكهاته‌ى شیعه‌كان بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكوه‌زیران دیاریبكرێت ، چونكه‌ له‌وه‌ته‌ى ساڵى 2003 شیعه‌كان ئه‌و پۆسته‌یان بۆ خۆیان قۆڕخكردووه‌ .
ره‌عد دهلكى سه‌رۆكى كوتله‌ى هاوپه‌یمانى (هێزه‌ عێراقییه‌كانه‌ ) رایگه‌یاند :" یه‌كه‌م كێشه‌ و به‌ربه‌ست ، به‌ستنه‌وه‌ى پۆستى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ بووه‌ به‌ پێكهاته‌یه‌كى دیاریكراو ، بۆیه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ى ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ پشك پشكانێ پۆسته‌كان یه‌كلایى بكرێنه‌وه‌ و ئه‌و دروشمه‌یان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌ ، ئێستا ده‌بێت كه‌سێك له‌ ده‌ره‌وه‌ى پێكهاته‌ى شیعه‌ بۆ پۆستى نوێى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقى كاندید بكه‌ن " .
سه‌رۆكى كوتله‌ى هاوپه‌یمانى (هێزه‌ عێراقییه‌كانه‌ ) ووتیشى :" ئه‌م هه‌نگاوه‌ په‌یامێكى راسته‌قینه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى تائیفه‌گه‌رى تێبپه‌ڕێنین " ، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد " پێشتر هاوپه‌یمانه‌ییه‌كه‌ى ئێمه‌ ئه‌و كاره‌ى كرد ، كاتێك بۆ پۆستى وه‌زیرى به‌رگرى چه‌ند ناوێكى له‌ هه‌موو پێكهاته‌كان پێشنیاركرد ، ئه‌مڕۆش ده‌مانه‌وێت ئه‌م كاره‌ له‌ به‌رامبه‌ر پۆستى سه‌رۆكوه‌زیرانى نوێى عێراق ئه‌نجامبدرێت " .

 

داڕشتنه‌وه‌ : هیوا قادر