گرنگترین مانشێتەکان

حه‌یده‌ر عه‌بادى باس له‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ده‌كات گرنگ

حه‌یده‌ر عه‌بادى باس له‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ده‌كات

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى "نه‌سڕ " رایگه‌یاند ، خۆى بۆ پۆستى سه‌رۆكى نوێى حكومه‌تى عێراقى كاندید ناكات ، پاش ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراقى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكوه‌زیرانى په‌سندكرد .
له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كى فه‌رمى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووترى عێراق هاتووه‌ " سووربوونى خۆم نیشانداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێسته‌كانم له‌ به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى عێراق و چاكسازى وڵات بێت " .
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ " له‌ پێگه‌ى به‌رپرسیاریه‌تى نیشتمانى به‌رگرى له‌ گه‌ل و نیشتمان ده‌كه‌م ، نه‌وه‌ك بۆ ململانێ له‌سه‌ر پۆست ، ئه‌و پۆسته‌ى له‌وه‌ته‌ى ساڵى رابردوو هه‌مووان ره‌تیانكرده‌وه‌ ، له‌م قۆناغه‌دا نابمه‌ لایه‌نێك بۆ كاندیدكردنى كه‌سێك بۆ پۆستى سه‌رۆكوه‌زیرانى نوێى عێراق ، داواده‌كه‌م ئه‌و سه‌رۆكه‌ى داهاتوو سه‌ربه‌خۆ بێت و متمانه‌ى گه‌ل به‌ده‌ستبێنێت " .
جێگه‌ى باسه‌ له‌ ئه‌نجامى ناڕه‌زایى و خۆپیشاندانه‌كانى عێراق و له‌سه‌ر داواى مه‌ڕجه‌عى ئاینى شیعه‌ له‌ عێراق ، عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌ رۆژى هه‌ینى رابردوو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى راگه‌یاند . خۆپیشاندانه‌كانى عێراقیش خوێناوى بوون و نزكه‌ى (420) كوژراوى لێكه‌وته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ جگه‌ برینداربوونى هه‌زاران خۆپیشانده‌رى تر .

 

داڕشتنه‌وه‌ : هیوا قادر