گرنگترین مانشێتەکان

پەرلەمانی عێراق دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی پەسەند کرد گرنگ

پەرلەمانی عێراق دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی پەسەند کرد

دیجیتاڵ میدیاى سپێده

کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبونی 241 پەرلەمانتار ئەنجامدرا و دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی پەسەندکرد، هاوکات داوای لە سەرۆک کۆماری عێراق کرد کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دیاریبکات.

پەرلەمانی عێراق نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە ئامادەبونی 241 پەرلەمانتار کۆبوەوە، بەگوێرەی بەرنامەی کۆبونەوەکە لەبارەی تاوتوێی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆک وەزیران و دۆخی ئەم دواییەی پارێزگاکانی نەجەف و زیقاری کرد.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبونەوەکەدا لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی رەوانەی پارێزگای نەجەف و زیقار دەکرێت.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆبونەوەکەدا داوای لە سەرۆک کۆماری عێراق کرد، کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەگوێرەی ماددەی 76ی دەستوری دیاریبکات.