گرنگترین مانشێتەکان

په‌رله‌مانتارێك : له‌ ژووره‌ تاریكه‌كان رێككه‌وتن ده‌كرێت بۆ دیاریكردنى سه‌رۆكوه‌زیرانى نوێ گرنگ

په‌رله‌مانتارێك : له‌ ژووره‌ تاریكه‌كان رێككه‌وتن ده‌كرێت بۆ دیاریكردنى سه‌رۆكوه‌زیرانى نوێ

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌ى نوێنه‌ران له‌ هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى قانون ئاشكرایكرد ، رێككه‌وتنى ژێربه‌ژێر له‌ ژووره‌ تاریكه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، بۆ دیاریكردنى سه‌رۆكوه‌زیرانى نوێ بۆ عێراق .
مه‌نسوڕ بعێجى په‌رله‌منتارى عێراق له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كى فه‌رمى رایگه‌یاند :" بۆ ده‌ستنیشانكردنى سه‌رۆكوه‌زیرانى نوێى عێراق ، قۆناغى داهاتوو جیاوازییه‌كى ریشه‌یى ده‌بێت له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كانى پێشوو ، دووریش ده‌بێت له‌ هه‌موو رێككه‌وتن و پشك پشكانێ ، كه‌ ئێمه‌ى به‌و دۆخه‌ گه‌یاند " .
ووتیشى :" ووتارى مه‌ڕجه‌عی باڵاى ئاینى پێوه‌رى یه‌كه‌م ده‌بێت بۆ ده‌ستنیشانكردنى سه‌رۆكوه‌زیرانێك كه‌ نوێنه‌رى هه‌موو عێراقییه‌كان بێت و ، بتوانێت داواكاى رۆڵه‌كانى گه‌لى عێراق و هه‌موو خۆپیشانده‌رانى شاره‌كانى عێراق جێبه‌جێ بكات " .
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد " رێگه‌ به‌و حزب و كوتله‌ سیاسییانه‌ ناده‌ین ، كه‌ له‌ ژووره‌ تاریكه‌كان كارده‌كه‌ن بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانى داهاتوو " ، روونیشیكرده‌وه‌" ده‌بینه‌ رێگر له‌به‌رده‌م رێككه‌وتنى ژێربه‌ژێرى و ، نه‌خێر بۆ پشك پشكى و رێككه‌وتنى سیاسى نێوان حزبه‌كان " .
له‌ كۆتاییدا دووپاتیشیكرده‌وه‌ " به‌ هیچ جۆرێك رێگه‌ به‌ رێككه‌وتنى ژووه‌ تاریكه‌كان ناده‌ین ، به‌رژه‌وه‌ندى وڵات و گه‌لیش ئامانجى گه‌وره‌مانه‌ " . ئه‌مه‌ش به‌ پێى ووته‌ى خۆى .

 

داڕشتنه‌وه‌ : هیوا قادر