گرنگترین مانشێتەکان

عادل عه‌بدولمه‌هدى داوا له‌ په‌رله‌مان ده‌كات به‌ زووترین كات كه‌سێك له‌ شوێنى دابنێن گرنگ

عادل عه‌بدولمه‌هدى داوا له‌ په‌رله‌مان ده‌كات به‌ زووترین كات كه‌سێك له‌ شوێنى دابنێن

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقى كاربه‌ڕێكه‌ر رایگه‌یاند ، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ئه‌و قه‌یرانه‌ بكرێت كه‌ رووى له‌ عێراق كردووه‌ و دۆخه‌كه‌ش هێوربكاته‌وه‌ ، داواشى له‌ په‌رله‌مان كرد به‌ زووترین كات شوێنگره‌وه‌ى ده‌ستنیشان بكه‌ن .
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكوه‌زیرانى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى عێراق رایگه‌یاند ، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقى به‌ ئه‌ندام و كوتله‌كانه‌وه‌ سوورن ، بۆ ئه‌وه‌ى به‌ زووترین كات شوێنگره‌وه‌یه‌كى گونجاو بدۆزنه‌وه‌ ، چونكه‌ وڵاته‌كه‌مان به‌و دۆخه‌ى ئێستاى به‌رگه‌ى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر ناگرێت .
داواشیكرد ، به‌ زووترین كات متمانه‌ به‌ سه‌رۆكوه‌زیرانى نوێ و حكومه‌تێكى نوێ ببه‌خشرێت ، تاكو به‌ پێى ده‌قه‌ ده‌ستوری و یاساییه‌ كارپێكراوه‌كان به‌رپرسیاریه‌تى وه‌ربگرێت .
جێگه‌ى باسه‌ ، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ دانشتنێكى تایبه‌تى كۆببێته‌وه‌ ، بۆ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى و دیاریكردنى شوێنگره‌وه‌كه‌ى .

 

داڕشتنه‌وه‌ : هیوا قادر