گرنگترین مانشێتەکان

حكومه‌تى عێراق فه‌رمانی نوێ دژی گه‌وره‌ به‌رپرسانی عێراق ده‌رده‌كات گرنگ

حكومه‌تى عێراق فه‌رمانی نوێ دژی گه‌وره‌ به‌رپرسانی عێراق ده‌رده‌كات

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وته‌بێژى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: به‌ تۆمه‌ت و گومانی په‌یوه‌ست به‌ گه‌نده‌ڵی، فه‌رمانی نوێ دژی گه‌وره‌ به‌رپرسانی عێراق ده‌رده‌كرێت.

سه‌عد حه‌دیسی ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: دادگایه‌كی تایبه‌تی ناوه‌ندیی به‌ تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێبه‌جێكردن و دادوه‌ریی پێكهێنراوه‌.

ئه‌وه‌شى وتووه‌: دادگاكه‌ فه‌رمانی به‌ ده‌سته‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ له‌ سه‌رجه‌م دادگاكانی عێراق كردووه‌، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پاره‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ربكات كه‌ سه‌لمینرا ده‌ستیان له‌ گه‌نده‌ڵیدا هه‌یه‌.

وته‌بێژى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: ده‌یان فه‌رمان بۆ راگرتن و ده‌ستبه‌سه‌ركردن و گرتنی گه‌وره‌ به‌رپرسانی عێراق ده‌رچووه‌، له‌ ئاستی وه‌زیر و پارێزگار و په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكاندا بوون، كاركردنیش به‌رده‌وامه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا فه‌رمانی دیكه‌ دژی به‌رپرسان ده‌ربكرێت.