گرنگترین مانشێتەکان

عەبادی هەواڵێك لەبارەی ئێرانەوە رەتدەكاتەوە

عەبادی هەواڵێك لەبارەی ئێرانەوە رەتدەكاتەوە

سەرۆك وەزیرانی عیراق هەواڵێك لەبارەی سەربازانی ئێران رەتدەكاتەوەو ئاماژە بە دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێ‌ دەكات.

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە پرێس كۆنفراسێكدا رایگەیاند: قۆناغێكی نوێ‌ لەعیراق دەستپێدەكات كە قۆناغی ئاوەدانكردنەوەیەو هەموو ئەو شوێنانە ئاوەدان دەكەینەوە كە بەهۆی شەڕەوە وێران بون.

لەبارەی ئەو هەواڵانەش كە باس لەبونی سەربازی ئێرانی لەشەڕی دژی داعش دەكەن، عەبادی رەتیكردەوەو وتی: هیچ سەربازێكی ئێران لەعیراقدا شەڕ ناكات و ئەو هەواڵانەش دورن لەڕاستییەوە.

جەختی لەوەشكردەوە، هێزە عیراقییەكان سەركەوتنی گەورەیان بەسەر تیرۆریستانی داعشدا بەدەستهێناوە.