گرنگترین مانشێتەکان

په‌رله‌مانى عێراق یاسایه‌كى له‌ به‌رژه‌وه‌ندى هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەرو دکتۆرا په‌سه‌ند كرد

په‌رله‌مانى عێراق یاسایه‌كى له‌ به‌رژه‌وه‌ندى هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەرو دکتۆرا په‌سه‌ند كرد

سپێده‌ _ محه‌مه‌د شه‌هاب

ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بە کۆی دەنگ ئەو پێشنیارە یاسایەی پەسەند کردین کە وەکو لیژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمانی عێراق پێش دوو مانگ گەڵاڵەمان کردبوو.

د. فه‌رهاد قادر ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ سپێده‌ى راگه‌یاند:" ئەم یاسایە دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەرو دکتۆرا لە وەزارەتەکانی عێراقدا مسۆگەر دەکات بەجۆرێک رێژەی (۲٠٪) ی دامەزراندنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو (۱٥٪) ی هەموو دەستە و وەزارەتەکانی تری عێراق بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەرو دکتۆرا ئەبێت، خۆ ئەگەر خاوەنی ئەو بروانامانە پێشکەشی دامەزراندنیان نەکردبوو پلەکانیان ئەدرێتە بڕوانامەی نزمتر".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد:" هەر بەپێی یاساکە ئەوانەی وانەبێژبوونە ساڵانەی خزمەتیان بۆ سەرە مووچەو بەرزە مووچەو خانەنشینیش سوودی لێوەر دەگیرێت، دیارە بەپێی یاساکە هەڵگرانی بروانامەکانی ماستەرو دکتۆرای هەرێمی کوردستانیش بۆیان هەیە لە وەزارەتەکانی عێراق دابمەزرێن ".

د. فه‌رهاد قادر ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه‌،" بیرۆکەی گەڵاڵە کردنی ئەم یاسایە دوای ئەوە هات کە نزیکەی (٤٠٠٠ ) هەڵگری بروانامەی باڵا داوایەکیان پێشکەش کردین کە تیایدا بێبەش بوونی خۆیانیان لە دامەزراندن پێ راگەیاندین ".