گرنگترین مانشێتەکان

لێپرسینەوە لەگەڵ سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەكرێت

لێپرسینەوە لەگەڵ سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەكرێت

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

بریارە سبەی پێنج شەممە 16 ى ئازارى 2017، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەسەر چەند دۆسیەیەك بچیتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەبكرێت.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردوەتەوە" لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوینەران دەنگ لەسەر سێ پرۆژە یاسا دراوە و خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ پرۆژە یاسایەكی تر كراوە"

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ،راشیگەیاندوە” لەكۆبونەوەكەشدا و لەسەر داوای ماجدە التمیمی لە كوتلەی ئەحرارو ئەندامی لیژنەی دارایی بریارە سبەی پێنج شەممە سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بێتە ناو پەرلەمان و لێپرسینەوەی لەبارەی ژمارەیەك دۆسیەوە لەگەڵدا بكرێت".