گرنگترین مانشێتەکان

ته‌له‌فزیۆن له‌ پله‌ى یه‌كه‌م نایه‌ت !

ته‌له‌فزیۆن له‌ پله‌ى یه‌كه‌م نایه‌ت !

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

كریستیان جۆكى به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕى كۆمپانیاكانى "پیشه‌نگاى به‌رلین " له‌ ووته‌ى كردنه‌وه‌ى پیشه‌نگاكه‌ى ئه‌مساڵ رایگه‌یاند :" له‌ خولى ئه‌مساڵى پیشه‌نگاكه‌یان ، ئامێره‌كانى ته‌له‌فزیۆن له‌ پله‌ى یه‌كه‌م نه‌هاتن ، به‌ڵكو مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كان جێگه‌ى گرنگیپێدانى زیاترى به‌كارهێنه‌رانن " .
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ ، له‌سه‌ر ئاستى جیهان له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى تۆڕه‌كانى نه‌وه‌ى پێنجه‌م گرنگى ته‌له‌فزیۆن كه‌متر ده‌بێته‌وه‌ و ، خه‌ڵكى روو له‌ مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كان ده‌كه‌ن ، له‌گه‌ڵ به‌كارخستنى نه‌وه‌ى پێنجه‌میش له‌ ساڵى 2020 بازدانێكى جیاواز له‌سه‌ر ئاستى جیهان رووده‌دات " .

 

ئاماده‌كردنى : هیوا قادر